مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
بۆ یەكەمین جار لە مێژووی شانشینی سعوودیەدا، نمایشێكی تایبەت بە جلوبەرگی مەلەوانی و كەنار دەریا بەڕێوە بچێت.

لە درێژەی چالاكییەكانی “هەفتەی مۆدەی دەریای سوور” لە دوورگەی “دایكان”ی سعوودیە كە 5 براندی سعوودی و 2 براندی بیانی بەشداربوون و جلوبەرگی تایبەتی خۆیان نمایش كرد، ئێوارەی ڕۆژی هەینی 17ی ئایار كە دووەم ڕۆژی چالاكییەكە بوو، كۆمەڵێك ئافرەت لە نمایشێكی تایبەت بە جلوبەرگی مەلەوانی و كەنار دەریا دەركەوتن، بەپێی سەرچاوە میدیایییەكانی ناوچەكە، ئەوە یەكەم جارە نمایشێكی لەم شێوەیە لە وڵاتانی كەنداو ئەنجام بدرێت كە ئافرەت جیا لە عەبا ڕەشەكان بە جلوبەرگی ژێرەوە و نیمچە ڕووت دەربكەون.
نمایشكاران بە جلوبەرگی مەلەوانی دەركەوتن كە لەلایەن (یاسمینە قەنزیل) دیزاینەری ناوداری مەغریبییەوە دیزاین كرابوون.
سعوودیە لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردووی حوكمڕانی محەممەد بن سەلمانی شازادەی جێنشین، كۆمەڵێك گۆڕانكاریی لە یاسا و چاكسازییە ئابووریی و كۆمەڵایەتییەوە بە خۆییەوە بینیوە، وەك ڕێگە دان بە ژنان تا ئۆتۆمبێل لێ بخوڕن و بچنە ناو یاریگاكانی تۆپی پێ و كردنەوەی دەرگای سینەماكان و ئەنجامدانی كۆنسێرتەكانی دەنگ بەرز درا و یانەكانی شەوان.