زاری كرمانجی-سۆران
بەڕێوەبەری گشتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی سۆران، دەڵێت: ” ئەو كەسانەی كە لە نزیك ناوچە سنوورییەكان دەبنە قوربانی تۆپباران و بۆردوومان بە شەهیدی هاووڵاتی تۆمار دەكرێن، بەڵام ئەگەر پێشمەرگە یان هێزەكانی بەرگری بن لە سەنگەربن، دەكرێنە شەهیدی سەنگەر.
كەریم كاوە، بەڕێوەبەری گشتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی سۆران، گووتیشی: ” بۆ تۆمار كردنی ناوی ئەو كەسانەی كە دەبنە قوربانی بەتایبەتیش لە ناوچە سنوورییەكان بەهۆی باردۆخی سەربازی، لیژنەی تایبەتمەند هەیە بۆ لێكۆڵینەوە لە هۆكاری ڕوداوەكە دواتر بەپێی ڕێنماییەكانی وەزارەت، دەكرێن بە شەهیدی هاووڵاتی یان شەهیدی سەنگەر.