زاری كرمانجی-سۆران
ئەو كەسانەی لە دایكبووی 2006ن هەروەها ئەوانەش گرفتیان لە خوێندنەوەی پەنجەمۆر هەبووە، دەتوانن سەردانی بنكەكانی كۆمسیۆن بكەن بۆ خۆتۆمار كردنیان.
لەمبارەیەوە رەهێڵ سادق ماویلی، بەرپرسی بنكەی (22 26) دیانای كۆمیسیۆنی سەربەخۆی باڵای هەڵبژاردنەكان، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” داوا لە لە دایكبووانی ساڵی 2006 دەكەین، سەردانمان بكەن بۆ دەرهێنانی كارتی بایۆمەتریی دەنگدان، بۆ ئەم مەبەستە دەبێت ئەم پێداویستیانە لەگەڵ خۆیان بهێنن ( كارتی نیشتیمانی، كارتی زانیاری، كۆپی فۆڕمی خۆراك)”.
گووتیشی: ” ئەو كەسانەش كە گرفتیان لە خوێندنەوەی پەنجەمۆر هەبووە، بە هەمانشێوە دەتوانن سەردانی بنكەكەمان بكەن بۆ خۆتۆمار كردنیان.