دوای ئەوەی خانمە گۆرانیبێژی کورد پەرواز حوسێن هەواڵی تووشبوونی خۆی بە نەخۆشی شێرپەنجە ڕاگەیاند،گۆران ساڵح رواندزی هاوسەری پێشووی پەیامێکی ئاڕاستە دەکات.
گۆران ساڵح لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی سناپچاتەوە، بۆ کۆتا جار بێدەنگی شکاند و پەیامێکی ئاڕاستەی پەرواز حسێنی هاوسەری پێشووی کرد و دەڵێت” ئەوانەی چاوەرێی کەوتنت دەکەن بێ ئاگان لەوەی کە تۆ لە سەرەوە تەماشایان دەکەیت”.
ساڵی ڕابردوو هەواڵی جیابوونەوەی ئەو دوو گۆرانیبێژە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی تەنی، بەڵام تا ئێستا هیچ کەسێکیان بەشێوەیەکی فەرمی راستی بابەتەكەیان ئاشكرا نەكردووە.