شەهلا رەشید- مێرگەسۆر:
بەڕێوەبەری كشتوكاڵی مێرگەسۆر، دەڵێت: ئەو بەرنامەی سەرۆكی حكوومەت بۆ جووتیاران و ئاژەڵدارانی داناوە زۆر گرنگە و بەردەوام پاڵپشتی ئەو دوو كەرتە دەكات.
محەممەد رەشید، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی مێرگەسۆر، بە زاری كرمانجی راگەیاند” لە كشتوكاڵ، گرنگترین شت ئەوەیە دڵنیایی بدەیتە جووتیار و ئاژەڵدارەكان، كە بەرهەمەكانییان ساغ دەبنەوە، لەم حاڵەتەدا ئەوانیش لە كاركردن ناترسن و بەردەوام بەرهەمیان دەبێت.
بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی كشتوكاڵی مێرگەسۆر، گوتیشی: ئەو بەرنامەی سەرۆكی حكوومەت بۆ جووتیاران و ئاژەڵدارانی داناوە زۆر گرنگە و بەردەوام پاڵپشتی ئەو دوو كەرتە دەكات، بەڵام بەداخەوە نەمان توانیوە وەكو خۆ جێبەجێ بكەین، پێویستی بە دانیشتن و كەسانی ئەكادیمی هەیە، بۆ ئەوەی بتوانین كەم و كوڕییەكان دەستنیشان بكەین و زیاتر گرنگی بەو دوو كەرتە بدەین، كە حكوومەتی هەرێم لەم رووەوە زۆر پاڵپشت و هاوكارە و دەیەوێت ئەم بوارە لە هەموو لایەك پێش بكەوێت.