“هەموویان بە ڕووتی لە شوێنی كۆبوونەوە بۆ شەیتان پەرستی ئامادە بوون:
ئاژانسی هەواڵی (مێهر)ی ئێران بڵاو كردەوە، ” ناوەندێكی زانیاری سەر بە پۆلیسی تاران، گرووپێكییان دەستگیر كردووە كە سەدان كەسی شەیتان پەرستن”.
ئەم ئاژانسە هەواڵییە زیاتر بڵاو كردۆتەوە ” ناوەندێكی زانیاری سەر بە پۆلیسی تاران ناسنامەی ئەندامانی تۆڕەكەی ئاشكرا كردووە، كە ئەندامێتی ڕێكخراوە بیانییە ئەوروپی و ئێرانییەكانیان هەبووە و لەئۆپەراسیۆنێكی چڕ و تایبەتمەندا لەلایەن یەكەی ئیتلاعات و هێزە دیارەكانی پۆلیسەوە پاش ماوەیەكی زۆر لە چاودێری دەستگیر كراون”.
هەروەك لە راپۆرتەكەدا هاتووە ” ئەم گرووپە لە 146 پیاو و 115 ژن پێكهاتوون، و هەردوو رەگەز بە ڕووتی لە شوێنی كۆبوونەوەی تایبەتیان بۆ شەیتان پەرستی ئامادە بوون و نیشانە و هێماكانی شەیتانپەرستی لەسەر جل و بەرگ و جەستەیان هەبووە و سێ هاووڵاتی ئەوروپیش لە نێویاندا هەن”.
پۆلیسی تاران زیاتر روونیكردۆتەوە” جیا لە دەستگیركردنی ئەندامانی گرووپەكە، دەستیان بەسەر هێماكانی شەیتانپەرستی و خواردنەوە كحولییەكان و ماددەی هۆشبەر و 73 ئۆتۆمبێلدا گرتووە و ڕادەستی دەسەڵاتی دادوەری كراون بۆ گرتنەبەری ڕێكاری یاسایی”.