شەهلا رەشید- سۆران
پسپۆڕێكی فریاكەوتن، دەڵێت” لەكاتی پێوەدانی دووپشك، پێش ئەوەی بچییە نەخۆشخانەیەك دەكەیت؟
د. سدیق حەمە عەزیز، پسپۆڕی فریاكەوتن، رادەگەیەنێت” لە ئەگەری پێوەدانی دووپشك، لە هەر حاڵەتێكدا ئەم خاڵانەی خوارەوە پەیڕەو بكە.
- هێمنی و ئارامیی خۆت بپارێزە
- بە سەهۆڵاو ئەو شوێنەی كە دووشك پێوەدراوە بشۆ، هەروەها دەتوانیت شوێنی برینەكە سەهۆڵی لەسەر دابنێیت.
- ئەو شوێنەی كە پێوەدراوە دەبێ لە ئاستی دڵدا بێت.
- نابێ شوێنەكە بریندار بكرێت و ببەسترێت.
- لەو حاڵەتەدا لە خۆتانەوە هیچ گیراوەیەك بەكارمەهێنن.