شەهلا رەشید- سۆران
پزیشكێكی پسپۆڕی زانستی خۆراك، ئاماژە بە چەند خواردنێكی ئەم وەرزە دەكات كە بۆ منداڵان بەسوودن.
د. كامەران رەسوڵ، پزیشكی پسپۆڕی زانستی خۆراك، بە زاری كرمانجی راگەیاند” وەرزی گەرما بەهۆی بەرزی پلەكانییەوە منداڵان پێویستییان بە خواردنی كۆمەڵێك خۆراك هەیە لە پێناو تەندروستییەكی باشتر و دووركەوتنەوە لە وشكبوونەوەی جەستە، تا، بێ هێزی، كەمی ڤیتامین و كانزا گرنگەكان، لەم بابەتەدا چەند رێنماییەك و خۆراكە تەندروستەكانی ئەم وەرزە دەخەینەڕوو:
باشترین خۆراكەكان لەم وەرزەدا بۆ منداڵان بریتین لەمانە”
-شووتی
-ماست
- هێلكەی كوڵاو
- گەنمەشامی برژاو یاخود كوڵاوی
- هەرمێ، قەیسی، كاڵەك، مزرە سێو و هەڵوژە
- ماسی برژاو
- توو، شاتوو، ترێ و هەنجیر
رێنمیاییەكان - پێدانی سێ ژەمی سەرەكی بەتایبەت ژەمی بەیانی، پێویستە پێش كاتژمێر 8:45 خواردبێت.
-كەمكردنەوەی خواردنە خراپەكانی وەك ساردەمەنی، پێویستە هەفتەی دووجار زیاتر نەدرێت بە منداڵان، باشترە شەوانیش بەهیچ شێوەیە نەیخۆن.
ـــ خواردنەوەی بڕی پێویستی ئاو لە نێوان ژەمەكان و دوای تەمەنی یەك ساڵ .
ــ ئەگەر منداڵەكەت میوەی نەخوارد، شەربەتی فرێشی بۆ دروست بكە، دووری بخەوە لە خواردنەوە گازییەكان.
ــ رۆژانە نیو بۆ یەك كاتژمێر منداڵەكەت دەبێ بچیتە بەر هەتاو نێوان كاتژمێر 9 بۆ 9:39 بەیانی.
ـــ دووركەوتنەوە لە شەونخوونی و درەنگ هەستان.