زاری كرمانجی-سۆران:
دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق یەکەم کاروانی حاجییانی عێراقی بەرەو سعوودیە بهڕێكهوتن و جهختیشی كردهوه عێراق تەنیا وڵاتە پاڵپشتی تێچووی حەج دەکات.
لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا شێخ سامی مەسعودی، سەرۆکی دەستەی حەج و عومرەی عێراق، بەڕێکەوتنی یەکەم کاروانی حاجییانی عێراقی بۆ مەککە راگەیاند و داواشی لە هاووڵاتییان کرد كه لە ڤیزای نایاسایی دوور بکەونەوە جهختیشی كردهوه كه هەڵگرانی ڤیزای نایاسایی رووبەرووی سزای زیندانی و پێبژاردن دەبنەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، 19 هەزار حاجی بە رێگەی ئاسمانیی گەشت دەکەن و 19 هەزار حاجی دیکەش بە وشکانی دەڕۆن و ئهوان سێ رۆژی دیکە یەکەم گەشتییان لەڕێگای وشکانی بەرێ دەکەوێت.
سەرۆکی دەستەی حەج و عومرەی عێراق راشیگەیاند، لەلایەن سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕی39 ملیار دیناری وهك پاڵپشتی دارایی بۆ حاجییان تەرخانکردووە و عێراق تاكه وڵاتە كه پاڵپشتی تێچووی حەج دەکات تاوەکو کەمترین تێچووی هەبێت.
بڕیارە کۆتایی ئەم مانگە یەکەم کاروانی حاجییان لە شاری هەولێرەوە بەڕێبکەوێت و لە ماوەی حەوت بۆ هەشت رۆژدا سهرجهمیان بگەنە سعوودیە.
هاوکات وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی هەرێمی کوردستان رایگهیاندووه وهكوو ههرێمی كوردستان كۆمهڵێك خزمهتگوزای بهخۆارییان بۆ حاجیانی كوردستان دابینكردووه كه خۆی له دابینکردنی هۆتێل، خواردن، هاتووچۆ و تەندروستی دهبینێتهوه و له ئێستاشدا سهرجهم ئامادهكارییهكانیان بۆ ئهم مهبهسته تهواو كردووه.