زاری كرمانجی-سۆران
ئەو میوانەی بە ماددەی زیان بەخش گەورە و بریقەدار دەكرێن، زۆر زیانبەخشن و مرۆڤ تووشی مەترسی و نەخۆشی درێژخانەن دەكات.
بۆیە پزیشكانی بواری روەكناسی هۆشداری دەدەن “هەر میوەیەك بریقەدار بێت ئەوە ماددەی نیتراتی تیكەڵ بەو ئاوە كراوە كە ئەو میوە یا سەوزەواتیان پێ ئاو داوە”.
” كاتی كڕینی خەیار، سەرنجی تویكڵی سەوزی خەیارەكە بدە زۆر سەوز و بریقەدار نەبێت، ئەو جۆرە خەیارانەی پێستیان بریقەدارن، تەنیا شكڵێكی جوانیان هەیە و بەدڵنیاییەوە بە مەوادی زیانبەخش گەورە كراون و گەشەیان ئاسایی نییە”. ئەمە قسەی شارەزایانی بواری رەوەكناسییە.
یەكێك لەو مەوادانەی بۆ گەشەكردنی میوە و سەوزە بەكار دێت نیتراتە. نیترات لە هەموو روویەكەوە مەترسیدارە بۆ تەندروستی، پزیشكان ئاشكرای دەكەن، یەكێك لە هۆكارەكانی تووشبوون بە شێرپەنجە ئەو میوانەن، كە بە نیترات گەورە كراون، نیترات بۆ ژنانی دووگیانیش مەترسیی هەیە و دەبێتە هۆی لەبارچوون.