شەهلا رەشید- سۆران
پزیشكێكی پسپۆڕی ئافرەتان، باسی ئەو حاڵەتانە دەكات كە لە مانگەكانی سێیەم و چوارەمی دووگیانی تووشی خانمان دەبن.
د. بنار ئەحمەد، پسپۆڕی ئافرەتان و لە دایكبوون، دەڵێت” دووگیانی لە مانگی سێیەم ئافرەت دووچاری ئەو حاڵەتانەی خوارەوە دەبن:
-زوو میزكردن
-دڵتێكهەڵاتن
-زۆر خەوتن
-قەڵەوی
-غازات
-زیادبوونی ئارەزووی خواردن
هەروەها دووگیانی لە مانگی چوارەمیش، ئەم حاڵەتانە دێنە پێش:
-هەستیاری ددانەكان
-ئازاری گەدە
-گەشەی زیاتری مەمك
-هەستكردن بە جوڵەی كۆرپە
-خوێنبەربوون لە لووت
-سەرگێژ بوون