زاری كرمانجی-سۆران
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان هۆشداری بە هاووڵاتییان دەدات دەربارەی دەرمان و ناسینەوەی دەرمانی یاسایی.
وەزارەتی تەندروستی لە راگەێندراوەێكدا زانیاری لە بارەی دەرمانی یاسایی و نایاسایی دەخاتەڕو و دەڵێت ” ستیكەری نوێی بەڕێوەبەرایەتی كۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان (KMCA)، وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ناوی دەرمان، ناوی كۆمپانیای هاوردەكار، ژمارەی باج، ژمارەی داواكردن و نرخی دەرمانەكەی تێدایە”.
روونیشكراوەتەوە ” بۆ ڕێگریكردن لە ساختەكاری، لە لای ڕاستی ستیكەرە نوێیەكە موگناتیسێك هەیە كە جۆرێكی تایبەت مەرەكەبی تێدایە و ساختە ناكرێت، لە كاتی نزیكخستنەوەی موگناتیسی تایبەت (كە لە دەرمانخانەكان هەیە)، ڕەنگی بۆ سەوز دەگۆڕێت”.
ئەوەش خراوەتەڕوو ” لە لای چەپی ستیكەرەكە، باركۆدێك هەیە، لە كاتی سكانكردن بە ئاپی “QR Code Scaner” یان كامێرای مۆبایل، كۆمەڵێك زانیاری بە سێ زمان “كوردی، ئینگلیزی و عەرەبی” لەسەر ناو، نرخ، وڵاتی سەرچاوە و باری بەرهەم دەخاتە ڕوو”.































































