پشتیوان كەریم – زاری كرمانجی :
ڕۆژ بەڕۆژ نرخی نەوتی سپی ماڵان لە بۆڕسەدا ئاڵوگۆڕی بەسەردادێت ماوەی چەند رۆژێكە نرخی نەوت لە بازاڕەكانی ئیدارەی سۆران ڕووی لە دابەزین كردووە، فرۆشیارێكی نەوتیش لە سەنتەری قەزای ناوەندی سۆران لەم بارەییەوە بە زاری كرمانجی راگەیاند:” ئەمڕۆ شەممە، نرخی نەوتی سپی لە بازاڕەكانی نەوت فرۆشاندا بەبەرورد بە مانگی پێنجی ساڵی ڕابردوو 100هەزار دینار ڕووی لەدابەزین کردووە .
مەغدید ئۆمەراوەیی نەوت فرۆش، ئەوەشی خستە ڕوو:” لە ئێستادا نرخی یەك بەرمیل نەوتی بەسڕە بە 130 هەزار دینار و کە پێشتر بە 230هەزاردینار بوو، یەك بەرمیل نەوتی موسڵ بۆ 125 هەزار دینارە ساڵی پار لەم کاتە بە 225 هەزار دینار دەفرۆشرێرت لە بازاڕدا، هاوكات نرخی یەك لیتر نەوتیش لە ئێستاشدا 600دینارە پێشتر بە 900-1000دینار دەفرۆشرێت.”
مەغدید ئۆمەراوەیی دەڵێ:” هۆكاری دابەزینی نرخەکەی بەهۆی هاتنی وەرزی گەرماوەیە کەمی خواست وای لێکردووە ڕوو لەدابەزینکردووە، پێشبینی دەکرێت زیاتر ڕوو لەدابەزین بکات .”