محەممەد مەحموود- سۆران :
دوای راگەیاندنی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران یەکەم و دووەمەکانی سەر ئیدارەی سۆران ، لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان پلەی سێیەم و چوارەمیان بەدەستهێناوە.
سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانیش پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی قوتابیان دەکات و لە پەیامەکەیدا دەڵێت ” بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سۆران و بەڕێوەبەرانی پەروەردە و سەرپەرشتیاران و مامۆستایان و تەواوی فەرمانبەران بەبۆنەی ئەم سەرکەوتنەی قوتابییانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٣-٢٠٢٤) بەدەست هاتووە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی تەواوی ستافی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران و گشت قوتابییانی دەرچووی پۆلی نۆیەم بەتایبەت (دە یەکەمەکان)ی سەر ئاستی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و هەروەها قوتابی (ئانیا شوان عپمان عبدالله و سیما عبدالوهاب محمود خچر)کەوا توانیویانە پلەی سێیەم و چوارەم لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان بەدەست بێنن” .
سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەشڵێت ” بەپێویستی دەزانم بۆ ئەم سەرکەوتنە مەزنە پیرۆزبایی و دەستخۆشی خۆم ئاڕاستەی مامۆستایان و دەستەی کارگێڕی قوتابخانەکان و دایک و باوک و کەس وکاری قوتابیابیانی خۆشەویست بکەم، هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازم لە گشت قۆناغەکانی داهاتوو.