محەممەد مەحموود-سۆران:
وا بڕیارە ئەمساڵ بەردی بناغەی چەند قوتابخانەیەک لە سەنتەری قەزای سۆران دابندرێن و قایمقامی ئەو قەزایەش دەڵێت ” لە ساڵی رابردووش رەزامەندی چەندین پڕۆژەمان بۆ هاتۆتەوە بە هۆی گرفتی نەبوونی پارەو ئەو کێشانەی حکومەتی ناوەندی دروستیان دەکات نەتوانداراوە دەستبەو پڕۆژانە بکرێت “.
رەجەب زوبێر، قایمقامی قەزای ناوەندی سۆران لە لێداوانێکی تایبەت بۆ زاری کرمانجی گوتی:” لە نێو پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی قەزای ناوەندی سۆران وابڕیارە ئەمساڵ بەردی بناغەی دروستکردنی چەند قوتابخانەیەکی نوێ دابندرێت لە سەنتەری قەزای ناوەندی سۆران، گەر بێت و بابەتە داراییەکان چارەسەر بکرێن تەواوی ئەو پڕۆژانەی رەزامەندیان ورگیراوە جێ بەجێ دەکرێن.