مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
لە شاری مەشهەدی پارێزگای خوراسانی ئێران، بەهۆی لافاوەوە قوربانی كەوتەوە و قایمقامی شارەكەش دەڵێ لە ئێستادا سەرقاڵی كۆكردنەوەی ئاماری قوربانیانین.
لە دوێنێ چوارشەممە بە هۆی شەپۆلێكی بەهێزی بارانبارینەوە، لافاو لە شاری مەشهەدی ئێران دروست بووە و زیانی زۆری بە دوای خۆیدا هێناوە.
موحسین دەواری، قایمقامی شاری مەشهەد ڕاگەیاند “بەهۆی لافاوەكەوە حەوت كەس خنكاون و 12 ی دیكەش تا ئێستا بێسەروشوێنن،” گوتیشی “لە ئێستادا سەرقاڵی كۆكردنەوەی ئاماری خنكان و بریندارانین و لەوانەیە ڕێژەی قوربانییەكان بەرزتر بێتەوە.”
بەپێی گوتەی ڕەزا عەباسی، سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتیی كۆنترۆڵی قەیرانەكانی مەشهەد، لە ماوەی كەمتر لە 10 كاتژمێر زیاتر لە 38 ملیم باران باریوە.