زاری کرمانجی-دیانا:
لە گەڕەکی شەهیدانی ئازادی ناحیەی دیانا، بەهۆی شۆرتی کارەبا مالێک ئاگری گرت و زیانی ماددی لێکەوتەوە.
رائد ڕەوەند هاودیانی، گووتەبیژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران، بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند:” لە گەڕەکی شەهیدانی ئازادی ناحیەی دیانا، بەهۆی شۆرتی کارەبا، مالێک ئاگری گرت، دوای گەیشتنی تیمی ئاگر کوژێنەوەی بنكەی بەرگری شارستانی دیانا توانیان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن”.
گووتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران، گووتیشی : ”بەپێی ڕاپۆرتی تیمەکەمان، ڕووداوەکە جگە لە زیانی ماددی، زیانی گیانی بەدواوە نەبوو”.