زاری کرمانجی-سۆران:
لە قەزای ناوەندی سۆران بەهۆی شۆرتی کارەبا ئاگر لە ئۆتۆمبێلێکی جۆری کڕێن کەوتەوە، بەڵام زیانی گیانی نەبووە.
ڕائد ڕەوەند هاودییانی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند :” بەهۆی شۆرتی کارەبا ئاگر لە ئۆتۆمبێلێکی جۆری کرێن لە شەقامی جەنەڕال بارزانی، لە نزیک هوتێل سۆران پالاس لە قەزای ناوەندی سۆران کەوتەوە، دوای ئاگادار کردنەوە، تیمی بنکەی بەرگری شارستانی سۆران چوونە شوێنی ڕووداوەکەو توانیان ئاگرەکە کۆنتڕۆل بکەن”.
گووتیشی، بەپێی ڕاپۆرتی تیمی ناوبراو، هاووڵاتییەک بەهۆی ڕووداوەکە بریندار بووەو زیانی ماددیشی لێکەوتۆەتوە.
لە ماوەی یەک هەفتەی ڕابردوو، چەندین حاڵەتی ئاگرکەوتنەوەی ئۆتۆمبێل، لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران هەبووە.