زاری کرمانجی-خەلیفان:
لە سنووری قەزای خەلیفان، ڕێگەی سەرەکی ( خەلیفان، سرێشمە-خەلان) چاک دەکرێن و ئەو شوێنانەی پێویستن قیڕ دەکرێن.
بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوەو پاراستنی ڕێگاوبانی سۆران بڵاویکردووەتەوە، ڕێگەی سەرەكی (خەلیفان-سرێشمە-خەلان) لە قەزای خەلیفان، بە شێوەی ڕاستەوخو لەلایەن تیمەكانمان چاکدەکرێن و ئەو شوێنانەی پێویستن قیڕدەکرێن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو پڕۆژەیە لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوەو پاراستنی ڕێگەوبانی سۆران ئهنجام دهدرێت.