شەهلا رەشید- سۆران
پزیشکێکی پسپۆڕ، ئەو هۆکارانە دەخاتەڕوو کە لە وەرزی گەرما دەبنە هۆی ژانەسەر.
د. ئازاد حەسەن، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی مێشک و دەمار، دەڵێت: چەندین هۆکار هەن کە وا دەکەن لە وەرزی هاویندا کەسەکان زیاتر تووشی ژانەسەر ببن، هەروەها لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لەو وەرزەدا سەرئێشەی نیوە زیاد دەبێت كە هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەمانەی خوارەوە:
-وشکبوونەوە، کەمبوونەوەی ئاوی جەستە، لەبەر هۆکاری زۆر ئارەقەکردن و کەم خواردنەوەی ئاو لە وەرزی
گەرمادا.
-فراوانبوونی لوولەکانی خوێن، لەکاتی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لەش لولوەکانی خوێن فراوان دەبن بۆ ئەوەی بەرزی پلەی گەرمییەکەی بۆ دەرەوەی لەش کەم بکاتەوە، بەڵام بەهۆیەوە ژانەسەرەکەت یەکێک دەبێ لە کاریگەرییە لاوەكییەکانی ئەم میکانیزمە، چونکە یەکێک لە هۆکارەکانی سەرئێشەی نیوە فراوانبوونی لوولەی خوێنە .