مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
باڵیۆزی ئیسرائیل لە نەتەوە یەكگرتووەكان ڕاگەیاند بە ئاماژەدان بە هاوكارییە گوماناوییەكانی لەگەڵ حەماس لە غەززە و حاڵەتە بەڵگە دارەكانی چالاكییە تیرۆریستییەكان كە لە ناو دامەزراوەكانی UNRWA ئەنجامدراون، لە ئێستادا نەتەوە یەكگرتووەكان بووەتە دامەزراوەیەكی تیرۆریستی.
گیلاد ئەردان باڵیۆزی ئیسرائیل لە نەتەوە یەكگرتووەكان لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ڕادیۆی سوپا، نیگەرانی خۆی لەبەرامبەر ڕۆڵی نەتەوە یەكگرتووەكان لە كەرتی غەززە نیشاندا و ڕاگەیاند “لە كاتی كشانەوەی ئیسرائیل، لە كەرتی غەززە ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان هاوكاری و پاڵپشتی بەهێزبوونی حەماسی كردووە، بەڵگەكانی نەخۆشخانەی شیفاش زۆر شتمان بۆ ڕوون دەكاتەوە.”
باڵیۆزی ئیسرائیل لە نەتەوە یەكگرتووەكان ئاشكراشی دەكات كە حەماس بۆ بەرژەوەندی خۆی بەشی زۆری ئەو خزمەتگوزارییانەی كە لەلایەن نەتەوە یەكگرتووەكانەوە وەك هاوكارییەك بۆ خەڵكی غەززە نێرراوە، بەكار هێناوە و نەتەوە یەكگرتووەكانیش چاوپۆشی لێكردووە و بێ دەنگی هەڵبژاردووە.