مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕاگەیاند كاسبكارێكی لاوی كورد، بە تەقەی ڕاستەوخۆی چەكدارانی ئێران كوژرا.
دوێنێ سێشەممە 14ـى ئایار، موعین تۆفیق پووری تەمەن 24 ساڵەی دانیشتووی چۆمان ی شاری بانەی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، لەلایەن هێزە چەكدارەكانی ئێران لە سنووری ناوچەكە، تەقەی لێكراوە و بەو هۆیەوە گیانی لەدەستدا.
بەپێی سەرچاوەیەكی ئاگادار لە ڕووداوەكە، هێزە چەكدارەكانی ئێران موعین یان لە نێو ئۆتۆمبێلەكەی خۆی كە لە جۆری (تۆیۆتا) بووە، بەبێ هۆشداریی پێشوەخت و بە بیانووی گواستنەوەی شتومەكی قاچاخ بە چەكی كڵاشینكۆف داوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و كوشتوویانە.