زاری کرمانجی-سۆران
بە پێی پێشبینی کەشناسێک پلە کانی گەرما بهرز دەبنەوە و دەگاتە 40 تا 45 پلە.
هەڤاڵ سدیق گەلۆزی ، رایگەیاند ” لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو بەهۆی هاتنی بارستە هەوایەکی گەرمی ئەفریقی شەپۆڵێکی گەرمای مامناوەند ڕوو لەناوچە جیاوازەکانی عێراق و نیمچەدوورگەی عەرەبی و سوریا و ناوچەکانی ڕۆژئاوای کوردستان دەکات پلەکانی گەرما بەچەند قۆناغێک بەرزدەبێتەوە لە ( ١٩/ ٥/ ٢٠٢٤ ) هەتا کۆتایی مانگی پێنج بەردەوام ئەبێت لەهەندێ لەناوچەکانی باشووری عێراق پلەکانی گەرما ( ٤٠ – ٤٥ )پلە سیلیزی تێپەڕدەکات “.
ئەم کەشناسە زیاتر روونیکردۆتەوە ” کاریگەری ئەو شەپۆلی گەرمایە دەگاتە بەشێک لەناوچەکانی باشووری هەرێمی کوردستان سنووری پارێزگای کەرکوک و ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای موسڵ پلەکانی گەرما لەوناوچانە لەناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو دەگاتە ( ٣٨ – ٤٠ )پلە سیلیزی تێپەڕدەکات ڕۆژانی دواتر زیاتر بەرزدەبێتەوە، بەڵام لەناوچەکانی باکووری هەرێم ( هەولێر و دهۆک و سلێمانی و هەڵەبجە و ڕاپەڕین و سۆران )پلەکانی گەرما نزمتردەبێت لەنێوان ( ٣٢- ٣٥ ) دەبێت” .
کاریگەری ئەم شەپۆلی گەرمایە هەتا کۆتایی مانگ بەردەوام ئەبێت .