زاری كرمانجی-سۆران:
دڵشاد شهاب، وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، به ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی ڕاگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2024/5/14 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات.
ده‌رباره‌ی به‌رنامه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ش، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له‌گه‌ڵ به‌ڕێز محه‌مه‌د شیاع ئه‌لسوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵ كۆده‌بێته‌وه و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و پرسه هاوبه‌شه‌کانیان تاوتوێ ده‌كه‌ن.