زارى کرمانجى-سۆران:
كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئاسمان له نێوان هه‌ور و نیمچه هه‌ور ده‌بێت، له ناوچه شاخاوییه‌كانی هه‌ولێر و ئیداره‌ی راپه‌ڕین ئه‌گه‌ری بارانبارین هه‌یه، پله‌كانی گه‌رماش جگه له سنووری پارێزگاكانی هه‌ولێر و دهۆك، روو له به‌رزبوونه‌وه ده‌كات.
به‌پێی راپۆرتی كه‌شناسی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 14ی ئایاری 2024، ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ نمە باران لە هەندێ کات بە تایبەتى لە ناوچە شاخاوییەکانى هەولێر و راپەڕین، لە پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانى رێژەی دابارین زیاتر دەبێت و لە هەندێ کات هەورە تریشقەى لەگەڵ دەبێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، پلەکانى گەرما لە سنوورى پارێزگاى دهۆک و هەولێر کەمێک نزم دەبێتەوە، به‌ڵام لە ناوچەکانى تر کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
له باره‌ی كه‌شوهه‌وای سبه‌ینێ چوارشه‌ممه 15ی ئایاری 2024، كه‌شناسی هه‌رێم باسى لەوەکردووە، ئاسمان لەنێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت لە هەندێ ناوچە هەورى تەواو دەبێت بەتایبەتى لە ناوچە شاخاوییەکان.