پشتیوان كەریم- سۆران:
سەرباز باڵەكی، سەرۆكی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند:” ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی زێڕ لە بازاڕی زێڕنگرانی سۆران بەراورد بە دوێنێ هەر مسقاڵێك سێ بۆ چوار هەزار دینار ڕووی لە دابەزین كردووە، هەروەها لە ئێستادا هەر ئۆنسەیەك زێڕ بە 2338 دۆلاری ئەمریكی مامەڵەی پێوەدەكرێت.
نرخی سەرجەم مسقاڵەكانی زێڕیش بەم شێوەیەی خوارەوەن.
نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 24بە 548 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.
نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 22 بە 528 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت .
نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 480 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت .
نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 410 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت.