بەهۆی پابەند نەبوونی فەرماندەی هێزەكانی كەركووك بە بڕیاری محەمەد شیاع سوودانی كە رێگەی بە جووتیارانی پەلكانە دابوو بۆ دروێنەی گەنم، ئەمڕۆ دۆخی پەلكانە تێكچوو و ئەگەری پێكدادان هەیە.
ئەمڕۆ 13-5-2024، فەرماندەی هێزەكانی كەركووك، چۆتە پەلكانە و رێگە نادات جووتیاران گەنمەكانیان دروێنە بكەن.
بەپێی زانیارییەكان ئەو فەرماندە سەربازییە بە جووتیارانی پەلكانەی گووتووە ” تا لیژنەیەك لە بەغدا نەگات، نابێت دروێنە بكەن”.
ئەمەش لە كاتێكدایە كە لیژنەكە زیاتر 15 رۆژی پێ دەچێت تا دەچنە پەلكانە و لێكۆڵینەوە لە دۆخەكە دەكەن و تا ئەو كات ئەگەری داخستنی دەرگای سایلۆكان بۆ وەرگرتنی گەنم هەیە و زیانێكی زۆر بەرجووتیاران دەگات “.