دەزگای ئاسایشی هەرێم، دەستگیركردنی گەورە قاچاخچییەكی بازرگانیكردن بەمرۆڤ ڕادەگەیەنێت.
پاش بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەی هێزەكانی ئاسایش، لەسەر بنەمای ئاڵۆگوڕی زانیاری هەواڵگری و لەسەر داوای پۆلیسی نێودەوڵەتی(ئینتەرپول) بە فەرمانی دادوەر تواندرا رۆژی 12-5-2024 گەورە بازرگانێكی قاچاخچی و بازرگانیكردن بەمرۆڤەوە، بەناوی (ب،ك،م) ناسراوە بە (دووپشك) دەستگیر بكات و ڕادەستی یاسا كرا.
دەزگای ئاسایشی هەرێم دڵنیایی دەدات بە هاووڵاتییان هیچ كەسێك لەسەرووی یاساوە نییە، هێزەكانی ئاسایش بەردەوام ڕووبەڕووبەری تۆمەتباران دەبنەوە لەپێناو دابینكردنی ئارامی و سەقامگیری بۆ هەمووان.
لەئێستادا تۆمەتبار بە ماددەی (5) لە یاسای ژمارە 28ی ساڵی 2012 دەستگیركراوە و لێكۆڵینەوە لەدۆسییەكەی بەردەوامە.