شۆفێرێكی تاكسی سێ رۆژە لە ماڵ چووەتە دەرەوە و نەگەڕاوەتەوە، كەس و كاری دەڵێن ” كێشەیان لەگەڵ كەس نییە “.
ئەو هاووڵاتییە كە سێ رۆژە بێ سەرو شوێنە ناوی (نەجمەدین نووری حەمەدەمین)ە و تەمەنی 63 ساڵە، پێشتر كارمەندی بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامە بووە لە شاری هەولێر، دوای خانەنشین بوونی كاری شۆفێری تاكسی كردووە .
وەك كەس و كاری دەڵێن” لە شەوی 11ی ئایاری 2024ەوە لە گەڕەكی 5ی حەسارۆك لە شاری هەولێر لە ماڵ دەرچووە و چارەنووسی نادیارە، بۆیە داوا دەكەن، هەركەس سۆراخی دەزانێت، ئاگادامیان بكاتەوە”.