پشتیوان کەریم-زاری کرمانجی:
بەرپرسی بنکەی سۆرانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، بەزاری کرمانجی ڕاگەیاند:” لەڕێگەی ئێوەوە داوایەک ئاڕاستەی هاووڵاتییان دەکەین و ڕایدەگەنین ئەو هاوڵاتییانەی لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانن لە ئێستادا و ڕۆژانە پڕوسەی دابەشکردنی کارتەکانی دەنگدان بەردەوامە و ئەوانەی تا کۆتایی ساڵی2023 بە شێوەی بایۆمەتری داتاکانیان تۆمار کردبوو یان بنکەی دەنگدانیان گواستبوویەوە یاخود مامەڵەی وونبوونی کارتیان ئەنجامدابوو کارتەکانییان گەراوەتەوە دەتوانن سەردانی بنکەکانی کۆمیسیۆن بکەن بۆوەرگرتنەوەی کارتەکانیان.
محەمەد شاکر، بەرپرسی بنکەی سۆرانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئاماژەی بەوەشکرد:” بەرسەبارەت بەلەبارەی ئەو کەسانەی کە ئەمساڵ واتە 2024 خۆیان تۆمار کردبوو هێشتا کارتەکانیان نەگەڕاوەتەوە.لە کاتی هاتنەوەیان هاوڵاتیان ئاگادار دەکرێنەوە، هەروەها لە ئێستادا زیاتر لە 18000 هەژدە هەزار کارتی دەنگدان لە بنکەکانی کۆمیسیۆن لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ماون کە پێویستە هاووڵاتیاین سەرەدانی بنکەکانییان بکەن بۆ وەرگرتنەوەیان.
هاوکات: ڕۆژانە لە کاتژمێر ۸ ی بەیانی تاوکو ۳ی دوای نیوەرۆ هەموو رۆژەکانی هەفتە جگە لە ڕۆژانی هەینی و شەممە کە پشووە ڕۆژەکانی دیکە بنکەکان کراوەن، بۆ وەرگرتنەوەی کارتی دەنگدان پێویستە هاووڵاتی ( کارتی نیشتیمانی یان جنسیە یان نفوس یان کارتی زانیاری یان پاسپۆرتی پێ بێت…) و ئەوانەشی بنکەی دەنگدانیان گواستیتەوە پێویستە کارتی کۆن کە هەیانە بگەڕێنەوە بۆبنکەکان بۆ ئەوەی کارتی نوێیان وەربگرنەوە.”