سکاڵایەکە پەیوەندى بە هاووڵاتییانى هەرێمى کوردستانەوە هەیە
بەختیار سەباح -زارى کرمانجى:
ئەمڕۆ دووشەممە 13ى ئایارى 2024، جارێکى دیکە دادگای فیدڕاڵی بۆ بڕیاردان لەسەر سکاڵاى جێگری سەرۆکی لیژنەی نەوت و گاز لە ئەنجومەنی نوێنەرانى عێراق کۆدەبێتەوە.
داواکە لەدژی هەریەکە لە سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزیری نەوت جوڵێندراوە، تیایدا داوایکردووە، بڕیارێکی حکومەتی فیدڕاڵ بە نادەستوری لە قەڵەم بدات کە تایبەتە بە دابینکردنی نەوتی سپی بۆ ھاووڵاتیاینی ھەرێمی کوردستان بە نرخێکی زیاتر لە پارێزگاکانی عێراق و ھاوشێوەی پارێزگاکانی دیکەش ھەر لیترێک نەوتی سپی بە 150 دینار بدرێتە ھاوڵاتیانی ھەرێم.
نەهرۆ ڕواندزى ئەندامى ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق، داواشیکردووە کە دەبێت دادگای فیدڕاڵی حکومەت پابەند بکات بە رەچاوکردنی بنەمای یەکسان، بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی ھاووڵاتییان.