زارى کرمانجى:
ئەمڕۆ دووشەممە 13ى ئایارى 2024، لە ڕووداوێکى هاتووچۆدا 13 کەس بوونە قوربانى و زیانى ماددى زۆریش لە رووداوەکە هەبووە.
وته‌بێژی پۆلیسی هاتووچۆی دهۆك ڕایگه‌یاند: ”ئەمڕۆ دووشەممە، له‌سه‌ر شه‌قامی سێمێل – زاخۆ، نزیك مه‌فره‌قی كواشێ، دوو ئۆتۆمبێلی جۆری (تۆیۆتا و ئۆپڵ) پێكیاندادا، بەو هۆیەوە كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و 12 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
گووتیشى، ”لە رووداوەکە زیانی زۆرى ماددى هەبووە”.