زاری كرمانجی-سۆران
بەڕێوەبەری تۆماری خانووبەرەی سۆران، زانیاری لەبارەی شێوازی تاپۆكردنی خانوو زەووی هاووڵاتییان دەخاتەڕوو، دەشڵێت ” تاپۆكردنەكە زەووی سندوقیش دەگرێتەوە.
ئیدریس سەباح بەڕێوەبەری تۆماری خانووبەرەی سۆران بۆ زاری كرمانجی گووتیشی : ” لە گشت گەڕەك و شوێنەكانی سۆران، ئەگەر نەخشەی بنەڕەتی و ڕیكارەكانی شارەوانی و لیژنە پەیوەندیدارەكان تەواو كرابێت، هاووڵاتییان دەتوانن داواكاری پێشكەش بكەن، بۆ تاپۆكردنی خانووەكانیان”.
گووتیشی: ” لەوانەیە نرخی تاپۆكردن لە خانوویەك بۆ خانوویەكی دیكە جیاوازی هەبێت، چونكە بەپێی ڕووبەرو شوێنەكە مامەڵە لەگەڵ خاوەنەكەی دەكرێت.