زارى کرمانجى:
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی هەرێم، پێشبینی دەکات ئەمڕۆ دووشەممەو سبەی سێشەممە بارانبارین بە ئاسایی و تاوە باران بەردەوام بێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان لەنێوان هەورو نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمە بارانی ناو بەناوی پچرپچر، کە هەندێ جار بۆ تاوە باران و بروسکە دەگۆڕێت، رێژەی دابارین لە پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکان زیاتر دەبێت.
سبەى سێشەممە، ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ دابارین بەشیوەی نمە باران و تاوەباران و هەورە بروسکە سەرەتا لەکاتەکانی بەیانی لەپارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکوور پاشان بۆ ناوچەکانی تری رۆژهەڵاتی هەرێم بە شێوەی پچرپچر درێژدەبێتەوە، لە کاتەکانی شەو ئاسمان بەرەو ساماڵ دەگۆڕێت و کەشەکە سەقامگیر دەبێتەوە، هەروەها ئەگەری کەمێک تۆز و خۆڵ هەیە لەکاتەکانی بەیانی تاکوو نیوەڕۆ.