مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
نادیە موراد كچە چالاكوان و ڕزگاربوویی دەستی داعش و براوەی خەڵاتی نۆبڵ، دوای چوار ساڵ خوێندن، بڕوانامەی بەكالۆریۆسی لە بواری كۆمەڵناسی لە زانكۆی ئەمریكی لە واشنتن بەدەست هێنا و لە پەیامێكی دا داوا لە كچ و ژنانەی ئێزیدیی دەكات كە لە دەستی داعش ڕزگاركراون، خۆیان گۆشەگیر نەكەن و تێكەڵ بە كۆمەڵگە ببن و بەردەوام بن لە خوێندن و كاركردن و ڕێگە نەدەن ڕووداوەكانی ڕابردوو لە ڕووی دەروونییەوە كاریگەرییان لە سەر دروست بكات و دەستبەرداری ژیان و ئامانجەكانیان ببن.
نادیە موراد لەنێو ئەو ڕزگار بووە دیارانەیە كە لە چنگی چەكدارانی داعش ڕزگار كراون، خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بەدەستهێناوە و لەلایەن نەتەوە یەكگرتووەكانەوە وەك باڵیۆزی نیازپاكی دەستنیشان كرا، دوای بەشداریكردنی لە چەندین كۆڕبەندی نێودەوڵەتی و بڵاوكردنەوەی هۆشیاری لەسەر مافی ئێزیدییەكان.