”دەرمان و پێداویستی پزیشکی بەبێ کوالێتی کۆنترۆڵ بە دەرمانی نایاسایی و قاچاغ دادەنرێت”
بەختیار سەباح – زارى کرمانجى :
ئەمڕۆ دووشەممە 13ی ئایاری 2024، وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا داوا لە هاووڵاتییان دەکات، خۆیان بە دوور بگرن لە کڕینى دەرمان یان هەر پێداویستیەکی پزیشکی بێ ستیکەرى کوالێتییى کۆنتڕۆل .
لە راگهیهندراوهكه ئاماژە بەوەکراوە، كه هەموو کۆمپانیا، کۆگا و دەرمانخانەکان لەبارەی ئەم پرسە ئاگادار کراونەتەوە، چونکە بەرژەوەندی و تەندروستیی هاووڵاتییان لە سەرووی هەمووانە؛ لە هەر شوێنێک دەرمان و پێداویستی پزیشکی بێ ستیکەر هەبێت، مامەڵەی تاوانی لەگەڵ (فرۆشیارانی) دەکرێت و سزای توند دەدرێت.
وەزارەتی تەندروستی جەختی لەوە کردووەتەوە، “دەرمان و پێداویستی پزیشکی بەبێ کوالێتی کۆنترۆڵ بە دەرمانی نایاسایی و قاچاغ دادەنرێت” بۆیە داوا لە هاووڵاتییان دەکات ئەگەر هەر جۆرە دەرمان و پێدوایستییەکی پزیشکییان بینی بێ ستیکەرە، وەری نەگرن، مەیکڕن و هەواڵی تیمی چاودێری بدن بە پەیوەندیکردن بە هێڵی گەرمی ژمارە مۆبایلی ڕاستەوخۆی کۆڕەک تیلیکۆم 07502356000 یان وەتسئەپی هەمان ژمارە.
پێشتریش بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی دەرمان (KMCA) لە وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێم گشت کۆمپانییەکانی هاوردەکردنی بەرهەمی دەرمانسازی، پزیشکی و کارگە ناوخۆییەکانی دروستکردنی بەرهەمی دەرمانسازی و بەرهەمی پزیشکی ئاگادار کردبووەوە، ئەو بەرهەمە دەرمانسازی و پزیشکییانەی بێ ستیکەرن بگەڕێننەوە کۆگاکانیان.