پشتیوان كەریم- زاری كرمانجی:
سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕِی دراو لە قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: دووشەممە، لەگەڵ كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، نرخی دینار بەرامبەر بەدۆلار گۆڕانکاری بەسەر داهاتووە، هەروەها بەشێک لە دراوەکانی دیکەش بەرمبەر بەدیناری عێڕاقی گۆڕانکارییان بەسەر داهاتووە.
حاجی محیەدین، سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕی دراو لە قەزای ناوەندی سۆران، ئاماژەی بەوەشدا بەرزی و نزمی دۆلار كاریگەری كردووەتە سەر بازاڕ و توومەنی ئێرانی بەرامبەر بەدۆلار دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، سەرجەم دراوەكانی دیکەش گۆڕانییان بەسەر داهاتووە .
100 دۆلار بەرامبەر بە 145,600 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
100 دۆلار بەرامبەر بە پێنج ملیۆن 950 هەزار توومەن مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 دۆلار بەرامبەر بە لیرە بەرامبەر بە سێ ملیار و 220 لیرە مامەڵەی پێوەدەكرێت.
100 یۆرۆ بەرامبەر 107,5 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 پاوەند بەرامبەر بە 125 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 لیرەی توركی بەرامبەر بە 4,500 هەزار دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 هەزار توومەن بەرامبەر بە 2,400 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت.