مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
سەندیكای پزیشكانی عێراق لە ڕاگەیاندراوێكدا قەدەخەكردنی ڕەنگكردن و دانانی لێنز یان عەدەسەی چاوی ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیاندراوەكەی سەندیكای ناوبراو هاتووە “بە پشتبەستن بە بۆچوونی زانستی زانكۆ عێراقییەكان، ئەم جۆرە كارانە مەترسیدارە، بۆیە بە هەموو شێوەیەك ئەنجامدانی نەشتەرگەری گۆڕینی ڕەنگی چاو بە لێزەر، یان دانانی عەدەسە، نایاسایییە و ڕێگەپێنەدراوە.”
سەندیكای پزیشكانی عێراق باس لەوەش دەكات كە ئەو جۆرە نەشتەرگەرییانە دەبێت لەلایەن پزیشكی تایبەتمەندەوە ئەنجام بدرێن، نەك پزیشكانی جوانكاری.
بە پێی توێژینەوەیەكی زانایانی ئەمەریكی، ئەو كەسانەی لێنز یان عەدەسەی چاو بەكار دەهێنن تووشی نەخۆشییەكانی هەوكردنی چاو دەبنەوە.