گووتە بێژی حكومەتی عێراقی رایگەیاند ” ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی گەیشتن بەو ئەنجامەی، کە عێراق پێویستی بە نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان نەماوە و لە كۆتایی ساڵی ٢٠٢٥ كارەكانی پلاسخارت كۆتایی دێت”.
باسم عەوادی، گووتەبێژی حکومەتی عێراق ئاشكرای كردووە ” لە مانگی ئایاری ساڵی ٢٠٢٣ حکومەتی عێراق داوایەکی خستە بەردەم ئەنجوومەنی ئاسایش و ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کۆتاییهێنان بە کارەکانی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان و هەڵسەنگاندن بۆ کارەکانی وەک پێشەکییەک بۆ کۆتاییهێنان بە کارەکانی و داخستنی دۆسیەکە بە شێوەی یەکجارەکی”.
زیاتر روونیكردۆتەوە ” بەهۆی ئەوەی ئەو مەرجانەی، کە ٢١ ساڵ لەمەوبەر ئەم ئەرکەی بۆ دامەزرا و لەدوای داواکاری حکومەتی عێراق، ئەنجوومەنی ئاسایش لیژنەیەکی بۆ پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندنی دۆخەکە پێکهێنا و گەیشتن بەو ئەنجامەی، کە عێراق پێویستی بە نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان نەماوە”.
عەوادی ئاشكراشی كرد،” لەژێر ڕۆشنایی بەدواداچوونەکانی لیژنەکە حکومەت داوایکردووە لەگەڵ کۆتایی ساڵی ٢٠٢٥ کارەکانی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کۆتایی پێبهێنرێت”.