شەهلا رەشید- سۆران
پزیشكێكی پسپۆڕ، دەڵێت” هەنجیر جگە لەوەی كە میوەیەكی بەتام و سوودبەخشە تەنانەت گەڵاكەشی چەندین سوودی تەندروستی هەیە.
د. بەدر سورچی، پڕۆفیسۆری یاریدەدەر و پزیشكی پسپۆڕی گیادەرمان، بە زاری كرمانجی راگەیاند” هەنجیر میوەیەكی بەتام و تەندروستە، گەڵاكەشی بە هەمان شێوە تایبەتمەندی خۆی هەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ، بۆیە لەم بابەتەدا ئاماژە بە چەند سوودێكی گەڵای هەنجیر دەكەین، لەوانەش:
- بۆ هەوكردنی سییەكان و هەناسەتەنگی بەسوودە، چونكە دژە بەكتریای تێدایە.
- سوودێكی زۆری هەیە بۆ ئەو ئافرەتانەی گرفتی خوێنبەربوونیان هەیە لەكاتی سوڕی مانگانە.
- چارەسەرە بۆ قەبزی و سستی ریخۆڵە.
- بۆ تەندروستی دڵ و بۆ دابەزینی چەوری .
- پارێزگاری لە تووشبوون بە شێرپەنجە دەكات.
- بەرزبوونەوەی پالەپەستۆی خوێن كەم دەكاتەوە.
- ترشەلۆكی گەدە كەم دەكاتەوە.
- ئیسك بەهێز دەكات.
- جگەر پك دەكاتەوە و لە نەخۆشییەكان دەپارێزێت.
ئەم پزیشكە، راشیگەیاند” چۆنیەتی بەكارهێنانی بریتیە لە گەڵای تازە و پاك كۆ بكەوە و هەندێك ئاوی پێدا بكە و بخەرە سەبەتەیەك و لە بەر سێبەر دابنێ تا وشك دەبێتەوە، رۆژانە كەوچكێك لە گەڵا وشكراوەكە لەگەڵ دوو پەرداخ ئاو بخەرە نێو چاپەستێك، وەك چا بیكوڵێنە، دوای ساردبوونەوە بخۆرەوە، بەڵام نابێ لە مانگێك زیاتر بخورێتەوە، بۆیە دەتوانی دوای ماوەیەكی تر دووبارە بكەیتەوە.