پشتیوان كەریم- زاری كرمانجی:
سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕِی دراو لە قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: یەک شەممە، لەگەڵ كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، نرخی دینار بەرامبەر بەدۆلار ڕووی لە دابەزینکردووە، بەشێک لە دراوەکانی دیکەش بەرمبەر بەدیناری عێڕاقی گۆڕانکارییان بەسەر داهاتووە.
حاجی محیەدین، سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕی دراو لە قەزای ناوەندی سۆران، ئاماژەی بەوەشدا بەرزی و نزمی دۆلار كاریگەری كردووەتە سەر بازاڕ و هەریەک لە توومەنی ئێرانی دۆلار بەردەوامن لە گۆڕانکاری رۆژانە بەرزی ونزمی تۆمار دەکەن و سەرجەم دراوەكانی دیکەش بەهۆی ئەم گرژیانەی دوایی گۆڕانییان بەسەر داهاتووە .
100 دۆلار بەرامبەر بە 145,750 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
100 دۆلار بەرامبەر بە شەش ملیۆن 50 هەزار توومەن مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 دۆلار بەرامبەر بە لیرە بەرامبەر بە سێ ملیار و 250 لیرە مامەڵەی پێوەدەكرێت.
100 یۆرۆ بەرامبەر 107 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 پاوەند بەرامبەر بە 125 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 لیرەی توركی بەرامبەر بە 4,750 هەزار دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 هەزار توومەن بەرامبەر بە 2,400 دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت.