پشتیوان کەریم- سۆران:
سەرباز باڵەکی، سەرۆکی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران بەزاری کرمانجی راگەیاند:” ئەمڕۆ یەک شەممە، نرخی زێڕ لە بازاڕی زێڕنگرانی سۆران بەراورد بە دوێنێ هەر مسقاڵێک سێ بۆ چوار هەزار دینار ڕووی لەبەرز بونەوە کردووە، هەروەها لە ئێستادا هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە 2361 دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوەدەکرێت.
نرخی سەرجەم مسقاڵەکانی زێڕیش بەم شێوەیەی خوارەوەن.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24بە 552 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 22 بە 406 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت .
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 483 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت .
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 414 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.