زاری كرمانجی-سۆران
ڕاگەیاندنی بەرگری شارستانی سۆران بڵاوی كردووەتەوە: ” ئەمڕۆ یەك شەممە ڕێكەوتی 12-5-2024 ئاگادار كراینەوە كەوا ماڵێك لە گەڕەكی قەندیل لە قەزای ناوەندی سۆران ئاگری گرتووە، تیمی ئاگر كوژێنەوەی بنكەی بەرگری شارستانی سۆران گەیشتنە شوێنی ڕووداو، توانیان ئاگرەكە بكوژێننەوە و زیانەكان كەمتر بكەنەوە”.
ئاماژەش بەوە كراوە: “بەپێی ڕاپۆرتی تیمی بەرگری شارستانیمان لە لڕووداوەكەدا جیا لە زیانی ماددی هیچ زیانێكی گیانی نەبوو.