مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
وێنەگرتنی مردوو و مەراسیمی بەخاكسپاردن بە هەموو جۆرێك قەدەخە كرا.
وەزارەتی ئەوقافی میسر لە بڕیارێكدا، وێنەگرتنی مردوو لە كاتی گواستنەوەی بۆ مزگەوت و شووشتن و نوێژكردن و بەخاكسپاردنی قەدەخە كرد و دەشڵێت هەر كەسێك سەرپێچی لەم بڕیارە بكات ڕووبەڕووی یاسا دەكرێتەوە.
وەزارەتی ناوبراو لەبارەی بڕیارەكەیەوە ڕوونكردنەوەی زیاتر دەخاتە ڕوو و دەڵێ “ئەم بڕیارە بۆ پاراستن و بەرزڕاگرتنی پایەی مرۆڤە، چونكە ئەم ڕەفتارە كە لەگەڵ مردوو دەكرێت، لەگەڵ پایە و ڕێزەكەی ناگونجێت، هاوكات لەم بارودۆخەدا خەڵك ڕەچاوی هەستی خاوەن مردوو ناكات و زۆر جار دەبێتە هۆی برینداركردن و نیگەرانی كەسوكاری مردووەكە.”