زارى کرمانجى-سۆران:
تۆنێڵى پیرمام بە شێوەیەکى کاتى، بەڕووى هاتووچۆى بارهەڵگرەکان دەکرێتەوە، تا ئەو کاتەى ڕێگەى جێگرەوەیان بۆ دیارى دەکرێت.
پارێزگاى هەولێر ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوەو تێیدا هاتووە، ئاگادارى شوفێران و هاووڵاتییان دەکەینەوە، لە پێناو بەرژەوەندى گشتیی و کەمکردنەوەی ئاستەنگى هاتووچۆ و جموجۆڵ و جوڵەی بازرگانی، بڕیاردرا بە کردنەوەی “تونێڵی پیرمام” بە ڕووی هاتووچۆی بارهەڵگرەکان بە پابەندبوونیان بە کێشی ڕێگا پێدراو و بارنەکردنى کێشی زیادە.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە ئێستەدا زۆربەی ڕێگە سەرەکیەکان بەڕووی هاتووچۆکردنیان داخراوە و بەشێک لە ڕێگە جێگرەوەکانیش گونجاونین، ئەو بڕیارە تا ئەوکاتەیە کە ڕێگەی گونجاویان بۆ دابین دەکرێت.
لە راگەیەندراوەکە پتر روونکراوەتەوە، لە ڕۆژانی هەینی بۆماوەی (24) کاتژمێر ناتوانن بە تونێڵی پیرمام هاتووچۆ بکەن، لە بۆنە و پشووەکانیش ڕێگە پێدراونین، داواش لە شوفێرانی بارهەڵگر دەکەین لە پێناو پاراستنی گیانی هاووڵاتییان و سەلامەتی هاتووچۆ و ڕێگەو بانەکان پاندی ڕێکار و ڕێنماییەکان بن.