بەختیار سەباح-زاری کرمانجی:
لەسەر بڕیاری سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم، سبەی یەکشەممە کۆبوونەوەیەک لەسەر دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆو پەیمانگەکان لە دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا بەڕێوەدەچێت.
لە نوسراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، کە بۆ گشت زانکۆو پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان نێردراوەو ئاماژە بەوەکراوە، لەسەر داوای سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران/ سەرۆکایەتی دیوان، بە مەبەستی چارەسەکردنی بابەتی دامەزراندنی یەکەمەکانی هەرێم، لە ماوەی پێنج رۆژ لیستی ناوی سێ یەکەمەکانی لەسەر ئاستی بەش لە کۆلیژو زانکۆو پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان، لە دەرچووانی ساڵانی (2017-2018 ) و ( 2022-2023 ) بەپێی خشتەیەک بە زمانی عەرەبی بە فایلی ئێکسل، بۆ هەر ساڵێک بە جیا بۆ ئیمێلی وەزارەت بنێرن.
لە نوسراوەکە ئەوەش هاتووە، سبەی یەکشەممە 12ی ئایاری 2024، کاتژمێر 10ی بەیانی، کۆبوونەوەیەک لە دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ، بۆ بەڕێوەبەرانی تۆماری گشتیی زانکۆکان ڕێکدەخرێت.


































































