مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
گەنجێكی كۆڵبەری كورد لەلایەن هێزەكانی سوپای پاسدارانەوە بە چەكی قورس كوژرا.
ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاوی كردەوە “هێزەكانی سوپای پاسداران كە لە سنووری سەردەشت جێگیركراون، ڕۆژی پێنجشەممە 9ـى ئایار بە چەكی دۆشكە تەقەیان لە ژمارەیەك كۆڵبەر كردووە لە نێو خاكی هەرێمی كوردستان، لە ئەنجامدا كۆڵبەرێكی كورد بە ناوی سالار ئەحمەدی تەمەن 23 ساڵی خەڵكی شارۆچكەی ڕەبەتی ڕۆژهەڵاتی كوردستان گیانی لەدەستداوە.”
بە پشت بەستن بە ئاماری ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی نۆ ڕۆژی ڕابردوو پێنج كۆڵبەری كورد لە سنوورەكانی بانە، سەقز و سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەكدارەكانی ئێران گیانیان لەدەستداوە.