زارى کرمانجى- سۆران:
وەزیری نەوتی عێراق ئاشکرایکرد، هەوڵدەدەن بەرهەمهێنانی نەوت زیاد بکەن و دەیانەوێت هەلی کاریش لە بوارەکەدا زیاتر بکەن.
حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق گووتى: ”وەزارەتەکەیان نزیکەی 30 گرێبەستی بۆ کێڵگە نەوتی و غازییەکان داوە بە کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان کە کاریگەرییان لەسەر دارایی عێراق هەبووە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە داهاتوویەکی نزیکدا کێڵگەی غازی ناسریە فراوانتر دەکرێت و چەند پرۆژەیەکی دیکەش دەخرێنە بواری جێبەجێکردنەوە، هەروەها هەوڵدەدەن بەرهەمهێنانی نەوت زیاد بکەن، دەیانەوێت هەلی کار لە بوارەکەدا زیاد بکەن.