زاری كرمانجی :
ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق، رایگەیاند:” حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەرجەم ئەركەكانی جێبەجێ كردووە كە بەغدا بۆ ناردنی مووچە ویستوویەتی، دواكەوتنی تەمویلی مووچەی مانگی چواری فەرمانبەرانی هەرێم هیچ پاساوێكی یاسایی و كارگێری هەڵناگرێت.
سیپان شێروانی، ئاماژەی بەوەدا:”چەندبارە بوونەوەی ئەم حاڵەتە دەرخەری نییەتێكی دوژمنكارانەیە لە دژی فەرمانبەرانی هەرێم و ئامانج لێی برسییەتی و نەهێشتنی ئاسوودەیی فەرمانبەرانی هەرێم بەتایبەتی و سەرجەم هاووڵاتییانی هەرێمە بە گشتی.
دووپاتی كردەوە، ئەو لایەنە كوردیانەش كە پاساو بۆ ئەم سزادان و برسیكردنەی گەلی كورد دێننەوە، بەقەد بكەرانی لەم دۆخەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم تاوانبارن.
بەپێی زانیاریەكانی دەست زاری كرمانجی كەوتووە، لەم هەفتەیەدا، وەزارەتی دارایی عێراق پارەی پێویست بۆ مووچەی فەرمانبەرانی كوردستان ڕەوانە دەكات و دوای گەیشتنی پارەكە، وەزارەتی دارایی هەرێم لە ماوەی چەند ڕۆژێكدا مووچە دابەش دەكات.