شەهلا رەشید- سۆران
پزیشكێكی پسپۆڕ، باس لە چارەسەركردنی كیسی جگەر دەكات و دەشڵێت” مەرج نییە لە هەموو حاڵەتێكدا نەشتەرگەری بۆ بكرێت.
د. هێمن حسێن كاكە عەلی، پسپۆڕی وردی نەشتەرگەری هەرس، جگەر، پەنكریاس و نەشتەرگەری قەڵەوی، بە زاری كرمانجی راگەیاند” ئەوانەی كە كیسی سەر جگەریان هەیە لە زۆربەی حاڵەتەكاندا پێویستییان بە چارەسەر نییە، ئەگەریش هۆكاری كیسەكە مشەخۆر بوو پێویستە دژە زیندە بەكار بهێنرێت.
ئەم پزیشكە گووتیشی” بەڵام لە هەندێك حاڵەتیشدا ئەگەر كیسەكان گەورە بوون و ئازاریان هەبوو، ئەوا پێویستە بە نەشتەرگەری لاببرێن یاخود ئەگەر كیسەكە بووە هۆی گیرانی بۆڕی زراو پێویستە لا ببرێت.